ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە
سەرچنات ئەحمەد، ئەندامی لێژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەخاوەنکردنی خانووە زیادەڕۆکانی سنووری شارەوانییەکان دەدات.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەیاساکەدا، ٣٠٠ هەزار خانوو سوودمەند دەبن کە سەرجەمیان بڕی یەک تریلیۆن و ٨٠٠ ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێننەوە.
ڕوونیشی کردەوە کە بەپێی پڕۆژەیاساکە، ٤٠٪ی سەرجەمی داهاتەکە بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیارە كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، بەپێی بەرنامەی كار كە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڵاوی كردووەتەوە، كۆبوونەوەكە سێ تەوەر لە خۆی دەگرێت، كە بریتییە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای (ماف و ئهركی نهخۆش له ههرێمی كوردستان) و پڕۆژەیاسای یاسای (ریكلامى بازرگانی له ههرێمی كوردستان) لەگەڵ دەنگدان لەسەر پێشنیازی یاسای بهخاوهنكردنی ئهو زهوییانهى زێدهڕۆییان لهسهر كراوه له سنوورى شارهوانییهكان له ههرێمی كوردستان.
باسنيوز
