هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: به‌م زووانه‌ 100 ئۆتۆمبێلی جۆری هامڤی راده‌ستی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: به‌م زووانه‌ 100 ئۆتۆمبێلی جۆری هامڤی راده‌ستی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین
گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دووپاتیكرده‌وه‌، مێژوو لەبیری ناکات کە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە یەکەم لایەن بوون کە داعشیان بەزاند.

لە لێدوانێکی کۆڵۆنێڵ مایلیس کاگینس گوتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش گوتی: کوشتنی بەغدادی بەجێگەیاندنی ئەرکێکی قورس بوو، بەڵام هێشتا ئەرکی قورسترمان ماوە.

لەبارەی هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەشەوە مایلیس گوتیشی: بەمزوانە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە جۆری هامڤی و سیستەمی هاوەن و چەند سیستەمێکی دیکە دەدەینە پێشمەرگە جیا لەوەش لەگەڵ هەولێر و بەغدا لە ڕێگای راوێژکارەکانمانەوە هەوڵدەدەین میکانیزمێك بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان دیاریبکەین.
Top