150 بارهەڵگر چەک و پێداویستی سەربازی ئەمریکا گەیشتە رۆژئاڤای کوردستان
لە ژێر چاودێری چڕی فڕۆکە جەنگییەکان ئەمریکادا و بە چوار قۆناغ ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگری و زرێپۆشی ئەمریکی گەیشتونەتە قامیشلۆ
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا باسی لەوەشکردوە، شەوی رابردو لە ژێر چاودێری چڕی فڕۆکە جەنگییەکان ئەمریکادا و بە چوار قۆناغ ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگری و زرێپۆشی ئەمریکی کە سەر بە هاوپەیمانی دژی داعش بون گەیشتونەتە قامیشلۆ.
لە ماوەی شەوی رابردودا کاروانێکی دیکە سەربازی کە پێکهاتون لە 35 زرێپۆشی ئەمریکی چونەتە ناو خاکی سوریاوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ماوەی شەوی رابردودا کاروانێکی دیکە سەربازی کە پێکهاتون لە 35 زرێپۆشی ئەمریکی چونەتە ناو خاکی سوریاوە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە سەرەتای هێرشەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیدا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا کە هەسەدە کۆنتڕۆڵی کردون، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کشاندەوە و وتی، ئەمریکا بەشداری لە شەڕێکدا ناکات کە سەدان ساڵە بەردەوامی هەیە.
بەڵام رۆژی 25ی ئەم مانگە واشنتن بڕیاریدا بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان هێزێکی 500 سەربازی رەوانەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بکات.
خەندان
