خۆشناو: بۆ پرسی پرۆژه‌ی چاكسازی لێکتێگه‌یشتنی باش هه‌یه‌

خۆشناو: بۆ پرسی پرۆژه‌ی چاكسازی لێکتێگه‌یشتنی باش هه‌یه‌
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، له‌ نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌ماندا لێکتێگه‌یشتنی باش بۆ پرسی پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌یه‌.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕاگەیاند: "لێژنەی هەماهەنگیی پەرلەمان و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت بەردەوامن لە کارکردن بۆ دۆزینەوەی تێگەیشتنێکی هاوبەش دەربارەی پرۆژەیاسای چاکسازی."

ئومێد خۆشناو ڕایشیگەیاند: "فراکسیۆنی پارتی وەک یەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ سەرجەم چاکسازییەکان دەکات و بە تەنیا مامەڵە لەگەڵ هیچ پرۆژەیەکی چاکسازی ناکرێت."

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ پرۆژەیاسای چاکسازی لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامادە کراوە و بڕیارە بۆ پەسەندکردن بنێردرێتە پەرلەمان.
Top