سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەكات
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر مانەوەی هەڕەشەی تیرۆر و كاریگەرییەكانی لەسەر ناسەقامگیری و ئاسایشی عێراق و ناوچەكە.
لە بەشێكی ئەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا خرایە بەرباس و جەخت لە بەردەوامی و پتەوتركردنی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشەكانی نێوان هەردوولا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی گرژی و خۆپێشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراقی دووپات كردەوە لە جێبەجێكردنی چاكسازی و داوكارییە ڕەواكانی هاووڵاتیان و خۆپێشاندەران.
باسنيوز
