له سلێمانى چوار تۆمەتبارى ئێرانى دەستگیر كران
ئهمڕۆ یهكشهممه 27/10/2019، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "لە چالاکییەکدا مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباری بە ڕەگەز ئێرانییان دەستگیر کرد، کە لە هەولێر لەژێر ناوی کاری تەڕدەستی (سیحر و جادوو) بەفێڵ پارەیان لەهاووڵاتییان وەرگرتبوو".
باس لهوهش كراوه، تۆمەتبارەکان بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
پۆلیسى سلێمانى ئهوهشى خستووه ڕوو، دوای تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتییەک کە لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون له سلێمانی ئامێرێکی ڕووپێوی لێ دزراوە، مەفرەزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێ کرد و توانرا کەسێک بە تۆمەتی بردنی ئامێرەکە دەستگیر بکرێت، مەفرەزەکانی پۆلیس توانییان دەست بگرن بەسەر ئامێرەکەدا کە نرخەکەی دەگاتە بڕی 15 هەزار دۆلارى ئهمریكى.
باسنيوز
