كەركووك.. ناوی قوتابخانەیەكی كوردی کرایە (بڕیاری شەهید ئاسۆ)

كەركووك.. ناوی قوتابخانەیەكی كوردی کرایە (بڕیاری شەهید ئاسۆ)
لە شاری كەركووك ناوی قوتابخانەیەكی خوێندنی زمانی كوردی لە شارەكە، نرایە (بڕیاری شەهید ئاسۆ).

بە هەوڵی لقی كەركووكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، ناوی قوتابخانەی (هندرێن)ی سەرەتایی لە كەركووك، گۆڕدرا بۆ قوتابخانەی (بڕیاری شەهید ئاسۆ)، ئەمەش وەك رێزڵینان بۆ رۆحی بڕیاری كوڕی شەهید ئاسۆ.

رۆژی 31/7/2019، لە هێرشێكی تیرۆریستانی داعش لە سنووری شارەدێی كوڵەجۆ لە گەرمیان، ئاسۆ جەلال كە كارمەندی ئاسایش بوو شەهید كرا و پاشان منداڵێكی بە ناوی بڕیار نەخۆش كەوت، ئەوكات كەسوكارەكەی ئاماژەیان بۆ ئەوە دەكرد كە بە ڕێژیەكی زۆر هۆگری باوكی ببوو، بە شێوەیەكی كتوپڕ، دوای شەهیدبوونی باوكی نەخۆش كەوت و دوای چەند رۆژێك مانەوە لە نەخۆشخانە منداڵەكە گیانی لە دەست دا.












باسنيوز
Top