لە چۆمان كەمپینێك بۆ هاوکاریی ئاوارەکانی رۆژئاوای كوردستان راگەیەندرا
هیوا حوسێن حاجی ئاغا، چالاكوان و كەسایەتیی خێرخوازی باڵەكایەتی، رايگەیاند: "بەمەبەستی پێشكەشكردنی كۆمەك و هاوكارییەكانمان بە خوشك و برا ئاوارە و لێقەوماوەكانمان لە رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ شەممە 26/10/2019 لەلایەن رێكخراوەكان و چالاكوانانی كۆمەڵگەیی مەدەنی و ئافرەتان و لاوان و قوتابیان و چین و توێژەكانی باڵەكایەتییەوە، كەمپینێك لە سەنتەری شارۆچكەی چۆمان راگەیاندرا و خەڵكی خێرخوازی سنوورەكە دەستیان كردووە بە بەخشینی هاوكارییەكانیان".
گوتیشی: "كەمپینەكە بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت و دواتر و هاوكارییەكان دەگەیەندرێنە ئاوارەو لێقەوماوانی رۆژئاوای كوردستان، داواكاریشین لە خەڵكی خێرخواز بەپێی توانا هاوكارییەكان ببەخشن".
باسنيوز
