ئەڵمانیا ئامادەی ناردنی هێزە بۆ رۆژئاوای کوردستان

ئەڵمانیا ئامادەی ناردنی هێزە بۆ رۆژئاوای کوردستان
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند ئەگەر ناوچەی ئارامی نێودەوڵەتی لە باکووری سووریا دروست بکرێت، ئەوا وڵاتەکەی ئامادەیە دوو هەزار و 500 سەرباز رەوانەی سووریا بکات.

رۆژنامەی دێرشپیلی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە کە ئەنگرێت کرامپ - کارینپاوەر، وەزیری بەرگری وڵاتەکەیان رایگەیاندووە ئەگەر ناوچەیەکی ئارام بە چاودێری نێودەوڵەتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دروست بکرێت، ئەوا ئەڵمانیا ئامادەیە دوو هەزار و 500 سەرباز رەوانەی سووریا بکات.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەگەر پێشنیازەکەی ئەڵمانیا بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامی نێودەوڵەتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا سەربگرێت، ئەوا جگە لەو ژمارە سەربازە دەیان تانک و زریپۆش و تۆپهاوێژ و چەکی قورس هەروەها چەندین فڕۆکەی شەڕکەر لە جۆرەکانی تۆرنادۆ و یوروفایتەر رەوانەی ناوچەکە دەکەن.



K24
Top