نێچیرڤان بارزانی بەشداریی لە هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر دەکات

نێچیرڤان بارزانی بەشداریی لە هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر دەکات
ئەمڕۆ هەینی 25/10/2019، هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو. لە ماراسۆنەکەی ئەمساڵ 3500 کەس بەشداربوون و سێ پێشبڕکێ لەسەر سێ ئاستی جیاواز ئەنجامدران.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەشداریکردنی لە ماراسۆنەکە رایگەیاند: "بۆ من دروشمی ماراسۆنەکە سەرنجراکێش بوو، کە نووسرابوو بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی ژینگە".

گوتیشی: "هیوادارم ماراسۆنی ئەمڕۆ ببێتە دەستپێکێک بۆ هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە زۆر جیدیتر لە جاران بیر لە پاک و خاوێنی ژینگە بکەنەوە کە بۆ هەموو تاکێک ئەمڕۆ بووەتە جێگەی باس. ئێمەش وەکو هەرێمی کوردستان بێبەش نین لەوە هەر ئەمەش وایکرد ئەمڕۆ من بڕیاری ئەوەبدەم بەشداربم لەو ماراسۆنە، هیوادارم ئەمە دەستپێکێک بێت لەڕووی پەروەردەییەوە بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە لەو وڵاتە".
Top