مه‌زڵووم عه‌بدی سوپاسی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وێڕای ئاگربه‌ست به‌ڵام توركیا و گروپه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێكانی.
عه‌بدی گووتیشی: "پێویسته لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتن، ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و پابه‌ندی بڕیاری ئاگربه‌ست بن و هێرشه‌كانیان بوه‌ستێنن".
عه‌بدی گووتیشی: "رێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مریكامان قبووڵ نه‌كردووه، باوه‌ڕيشمان به لایه‌نی توركی نییه و له هێرشه‌كانیش به‌رده‌وامه".
