دۆناڵد ترەمپ: پێزانینم هەیە بۆ ئەوەی کورد کردوویەتی
لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، دۆناڵد ترەمپ گوتی، مەزڵووم کۆبانێ پێزانینی هەیە بۆ ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردوویەتی و "منیش پێزانینم هەیە بۆئەوەی کوردەکان کردوویانە".
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پێدەچێت کاتی ئەوە هاتبێت کوردەکان رووبکەنە "هەرێمی نەوت".
"هەرێمی نەوت"، هەروەک ئەوەی دۆناڵد ترەمپ باسی لێوەکردووە، ناوچەیەکە دەکەوێتە پارێزگای دێرەزوور و زۆربەی بیرەنەوتەکانیشی لەژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدەدان.
ترەمپ لە تویتێکی دیکەدا نووسیویەتی، بیرە نەوتەکانی ئەو ناوچەیەی سووریا تاوەکو پێش کۆنتڕۆڵکردنیان لەلایەن ئەمریکاوە بە یارمەتی کورد، لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بوون و ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچکات رێگە نادەن ئەو بیرە نەوتانە بکەونەوە ژێر کۆنتڕۆڵی داعش.
