رووسیا هێزێکی سەربازی دەنێرێتە رۆژئاوای کوردستان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-10-2019، وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دوو کەتیبەی پۆلیسی سەربازیی رووسی لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەنێردرێنە ناوچەکە.
ناردنی ئەو هێزە رووسییە، کە 276 پۆلیسی سەربازی لەخۆ دەگرێت، دوای رێککەوتنی سەرۆکی هەدوو وڵاتی رووسیا و تورکیایە لەبارەی رۆژئاوای کوردستان.
رۆژی سێشەممە 22-10-2019، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆلیسی سەربازیی رووسی و سوپای رژێمی سووریا لە ناوچەکانی دەرەوەی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان.
باسنيوز
