پشدەر.. نزیکەی مانگێکە گوندێک بەهۆی بۆردمانی تورکیاوە چۆڵ کراوە

پشدەر.. نزیکەی مانگێکە گوندێک بەهۆی بۆردمانی تورکیاوە چۆڵ کراوە
بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە ماوەی مانگێکە ھاووڵاتییانی گوندێکی سنووری قەزای پشدەر گوندەکەی خۆیان چۆڵ کردووە و ئێستا لە گوزەرانێکی خراپ لەناو خێوەتدا دەژین.

عومەر حاجی، گوتەبێژی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "ھاووڵاتییانی گوندی (زێوکە) لە سنووری قەزای پشدەر، نزیکەی مانگێکە بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا کە بە بیانووی بوونی پەکەکە دەیکات، گوندەکەی خۆیان چۆڵ کردووە و ھاتوونەتە دەشتاییەکی نزیک گوندی (سونێ) و بەو ھۆیەوە لەناو خێوەتدا دەژین و منداڵەکانیشیان لەناو خێوەت دەخوێنن".

گوتیشی: "باسی لەوەش کرد: " بەختەوەرانە ھاووڵاتییان و ڕێکخراوەکان ھاوکاریی سەرەتاییان پێشکەشی ئەو ھاووڵاتییانە کردووە و ئێمەش وەک ئیدارەی ڕاپەڕین لە ھەوڵ داین پێش ھاتنی وەزری سەرما، کار بۆ ئەوە بکەین کە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گەرەنتییەکی ئارامی و ھێمنیی گوندەکەیان بۆ وەربگرین و بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، یان لایەنیکەم تا چارەسەرکرنی کێشەکەیان و گەڕانەوەی بۆ شوێنەکانی خۆیان، بتوانین کەمپێکیان لە شوێنێکی ئارام بۆ دروست بکەین".












باسنيوز
Top