بەشێک لە ئاوارەکانی تەلتەمر دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان

بەشێک لە ئاوارەکانی تەلتەمر دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان
رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا بۆ ئاگربەستی نێوان رۆژئاوای کوردستان و تورکیا کۆتاییهات، رێککەوتنێکی دیکە و ئاگربەستێکی دیکەی ماوەدرێژتر کە 150 کاژێرە لەنێوان تورکیا و رووسیا واژۆکرا، ئەوەش تاڕادەیەک دڵنیایی داوەتە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان. لەوچوارچێوەیەشدا بەشێک لە ئاوارەکانی تەلتەمر گەڕانەوە ماڵەکانی خۆیان.

خەڵکی سەرێ کانی و گرێ سپی هێشتا متمانەی تەواویان بە ئاگربەستەکان نییە و نەگەڕاونەتەوە، بە گوتەی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە هێرشی خۆیان بەردەوامبوونە و پێشێلی ئاگربەستەکەیان کردووە.

ئەمڕۆ مەزڵووم کۆبانێ رایگەیاند، لە کاتی قسەکردن لەگەڵ ترەمپ پێشێلکارییەکانی تورکیای لەسەر رێککەوتنەکە بۆ باسکردووە.
Top