مەزڵووم کۆبانێ سوپاسی ترەمپ دەکات بۆ وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا لەسەر رۆژئاوا

مەزڵووم کۆبانێ سوپاسی ترەمپ دەکات بۆ وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا لەسەر رۆژئاوا
مستەفا بالی، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە توویتێکدا لە زاری مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هەسەدە نووسیویەتی، "ئێمە سوپاسی دۆناڵد ترەمپ دەکەین بۆ هەوڵە نەبڕاوەکانی بۆ وەستاندنی هێرشە دڕندانەکەی تورکیا و گرووپە جیهادییەکان بۆ سەر خەڵکەکەمان".

مەزڵووم کۆبانێ راشیگەیاندووە "قسەم لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کرد پێشێلکارییەکانی تورکیام لە بەرامبەر ئاگربەستەکە بۆ روونکردەوە". جەختیشدەکاتەوە، بەبێ هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ ئەو ئاگربەستە شتێکی مەحاڵدەبوو.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا توویتەکانی مستەفا بالی ریتوویت کردووە و خۆیشی بە توویتێک سوپاسی مەزڵووم کۆبانێ دەکات.

لە توویتەکەیدا ترەمپ نووسیویەتی "ژەنەراڵ مەزڵووم سوپاس بۆ وشە میهرەبانەکان و ئازایەتیت، تکایە رێزی زۆرم بە کوردەکان بگەیێنە و بە پەرۆشەوەم بۆ بینینت بەمنزیکانە".
Top