حكوومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌رمان و خۆراك داده‌مه‌زرێنێت
دكتۆر محەمه‌د قادر ڕاگه‌یاند: "نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كواڵێتیی كۆنترۆل و خاڵه گومركییه‌كان لە فه‌رمانگه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن و ڕۆڵی سه‌ره‌كییان له ئیداره‌دانی فه‌رمانگه‌كەدا ده‌بێت."
دكتۆر محەمه‌د قادر گوتیشی : "ئامانج له دروستكردنی فه‌رمانگه‌كه ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی ده‌رمان ده‌بێت له هاورده و كواڵێتی و چاودێریی نرخ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌رمانی خراپ و ئێكسپایه‌ر. له لایه‌كی دیكه‌شەوە، چاودێریی كه‌رتی خۆراك له هاورده‌کردن و فرۆشتن و كواڵێتیش ده‌كات."ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا : "له ڕووی كارگێرییه‌وه فه‌رمانگه‌كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت."
