پەروێزخان.. پێدانی ڤیزا هەڵدەگیرێت

پەروێزخان.. پێدانی ڤیزا هەڵدەگیرێت
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕای گەیاند، لە سبەینێ پێنجشەممەوە پێدانی ڤیزە بۆ ئێران هەڵدەگیرێت.

لەمبارەوە ئارام حەسەن ڕايگەیاند: "بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سبەینێ پێنجشەممەوە 24/10/2019 هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن بەبێ ڤیزا لە مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە سەردانی ئێران بکەن و بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە".

گوتیشی: "ئەم بڕیارە تا 31/12/2019 کاری پێدەکرێت و هاووڵاتیان بەبێ بەرامبەر و وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەک دەتوانن بچنە وڵاتی ئێران".

ئاماژەی بەوەش دا: "بڕیارەکە لەپێناو کارئاسانیکردن بۆ هاووڵاتیان و زیادکردنی هاتوچۆی گەشتیارییە لەنێوان هەردوو وڵاتدا".












باسنيوز
Top