بەندەکانی رێککەوتنی ئەردۆغان و پوتین لەبارەی رۆژئاوای کوردستان
رۆژی سێشەممە 22-10-2019، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆلیسی سەربازیی رووسی و سوپای رژێمی سووریا لە ناوچەکانی دەرەوەی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان.
بەندەکانی رێککەوتنەکە:
- هەردوولا جەخت لەسەر یاکپارچەیی سیاسیی سووریا و پاراستنی ئاسایشی تورکیا دەکەنەوە.
- کارکردنی هاوبەش دژی تیرۆر بە هەموو شێوەکانی و رێگرتن لە دابەشکرنی خاکی سووریا.
- رووسیا دان بە بوونی هیزەکانی تورکیا لە قوڵایی 32 کیلۆمەتر لەناو خاکی رۆژئاوای کوردستاندا دەنێت.
- هەردوولا کار دەکەن بۆ کارکردن بە رێککەوتننامەی پێشووی تورکیا و رژێمی سووریا.
- دوای کاتژمێر 12ـی بەرەبەیانیرۆژی چوارشەممە 23-10-2019، پۆلیسی سەربازیی رووسیا و سوپای رژێمی سووریا ئەرکی پاراستنی دیوی رۆژئاوای کوردستان (سووریا) لەسەر سنوور، وەردەگرن.
- دەرکردنی هەموو هێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان لە منبج و تەل رەفعەت.
- هەردوولا رێگری لە دزەکردنی تیرۆریستان دەکەن.
- هەردوولا هەماهەنگی بۆ گەڕاندنەوەی خۆویستیی پەنابەرانی سووریا بۆ ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان، دەکەن.
- رێکارێک بۆ جاودیریی جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە دەدۆزنەوە.
- هەردوولا کار دەکەن بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی سیاسی بۆ شەڕی ناوخۆیی سووریا.
باسنيوز
