بەهۆی خۆپیشاندانەوە پرۆسەی خوێندن لە لوبنان راگیرا
ئەکرەم شەهیب، وەزیری پەروەردەی لوبنانی رایگەیاندووە، لەمڕۆ چوارشەممە 23-10-2019ـەوە دەرگای قوتابخانە و پەیمانگا حکوومی و ئەهلییەکان داخران.
ئەکرەک شەهید هەروەها رایگەیاندووە، داخستنی دەرگای قوتابخانە و پەیمانگاکان تا کاتێکی نادیار، بەردەوام دەبێت.
راگرتنی پرۆسەی خوێندن لە لوبنان بەهۆی خۆپیساندانی هاووڵاتییانەوەیە، کە ئەمڕۆ خۆپیشاندانەکەیان بۆ مانگرتنی گشتی گۆڕی و داوای چاکسازی و هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت دەکەن.
خۆپیشاندانەکانی لوبنان لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 17-10-2019ـەوە دەستیان پێ کردووە و تێیدا خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و هەلوەشاندنەوەی حکوومەتەکەیان، دەکەن.
لوبنان وڵاتێکی عەرەبییە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لە هەرسێ پێکهاتەی عەرەبی سوننە، عەرەبی شیعە و مەسیحی پێک دێت و پۆستە سیادییەکان بەپێی عورفێک بەمشێوەیە یەکلا کراونەتەوە؛
- سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ پێکهاتەی مەسیحی
- سەرۆکایەتیی وەزیران بۆ پێکهاتەی سوننەمەزهەب
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەی شیعەمەزهەب
بەهۆی ناکۆکیی سیاسیی و دەستوەردانی وڵاتانی دەرەکی، لە ساڵی 1975 تا 1990 شەڕی ناوخۆیی لەنێوان پێکهاتەکان دروست بوو و بووە هۆی کوژرانی 120 هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوخۆی وڵاتەکە.
باسنيوز
