پەیەدە رێککەوتنی سەرۆکانی هەردوو وڵاتی تورکیا و رووسیا، رەت دەکاتەوە.

پەیەدە رێککەوتنی سەرۆکانی هەردوو وڵاتی تورکیا و رووسیا، رەت دەکاتەوە.


پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رێککەوتنی سەرۆکانی هەردوو وڵاتی تورکیا و رووسیا، رەت دەکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان، کە پەیەدە دایمەزراندووە، راگەیاند، ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان و دەوڵەتی سووریا، رووسیایان وەک نوێنەری خۆیان بۆ ئەو رێککەوتنە، رانەسپاردووە.

سەرچاوەکە، کە لەبەر هەستیاریی بارودۆخەکە نەیویست ناوی بڵاو بکریتەوە، رایگەیاند، ئامانجی رووسیا ”سەر پێدانەواندنی کوردە، چونکە ناچێتە پال بەرەکەی ئەوان“ و ئەو رێککەوتنە لەدەرەوەی یاسای نێودەوڵەتییە.

هەروەک ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، ئەو کاتەی رووسیا کێشەی لەگەڵ تورکیا هەبوو، مۆسکۆ کێشەی کوردی بۆ رازیکردنی تورکیا بە راگرتنی دژایەتیکردنی رژێمی سووریا بەکار دەهێنا و ئێستاش خاکی کوردانی رادەست دەکات.

رۆژی سێشەممە 22-10-2019، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆلیسی سەربازیی رووسی و سوپای رژێمی سووریا لە ناوچەکانی دەرەوەی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان.

بەپێی رێککەوتنەکە، پێویستە هێزەکانی سەر بە پەکەکە تا قوڵایی 30 کیلۆمەتر، لە سنووری تورکیا دوور بکەونەوە.









باسنيوز
Top