سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كرد
سه‌رۆك بارزانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له هه‌ژماری خۆی نووسیویه‌تی: سه‌رۆك ماكرۆن، سوپاس بۆ ئێوه و گه‌لی فه‌ره‌نسا.
ئه‌م سوپاسكردنه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ماكرۆن و گه‌لی فه‌ره‌نسا دوای ئه‌وه دێت، كه ئه‌مڕۆ ئه‌و منداڵه برینداره‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی له هه‌ولێره‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی برینه‌كانی ره‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا كرا.
