هونەرمەندان هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

هونەرمەندان هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
ئەمڕۆ سێشەممە گرووپێکی میوزیك و هونەری كە لە كۆمەڵێك گەنجی شاری هەولێر پێك هاتبوون، سەردانی كەمپینی هاواری نیشتمانیان كرد و پاڵپشتی خۆیان بۆ كەمپینەكە دووپات كردەوە.

كەمپینی هاواری نیشتیمان ماوەی پێنچ ڕۆژە لە بەردەم پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر دەستی پێكردووە و تاكو ئێستەش بڕێكی باش لە كۆمەك و هاوكاری كۆكراوەتەوە بڕیارە تا ڕۆژی هەینی بەردەوامی هەبێت.

ڕێدار عەلی یەكێک لە ئەندامانی گرووپەكە رايگەیاند ئەمڕۆ وەكو پاڵپشتی لە كەمپینی هاواری نیشتمان هاتووین بۆ ئەوەی پاڵپشتی خۆمان بۆ كەمپینەكە دووپات بكەینەوە، لێرەوە داوا لە خەڵكی شاری هەولێر دەكەین بەشداری لەو كەمپینەدا بكەن.

گوتیشی ئەمڕۆ گەلی كورد زیاتر لە هەر كاتێك پێویستی بە یەكریزی و تەبایی نێوانی هەیە و بۆیە دەخوازین تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەكان یەكگرتوو و یەكریز بن بۆ ئەوەی ڕوووبەرووی نەیارانی كورد بوەستینەوە.












باسنيوز
Top