دۆخی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاسایی بووەوە
بە پێی راگەیاندراوەكە، ئاساییبوونەوەی دۆخی كارەبا دوابەدوای ئەوە دێت كە لە ماوەی 12 رۆژدا كۆمپانیای داناغاز بە سەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بە سەركەوتوویی پرۆسەی چاكسازی لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجام داوە، بەم هۆیەوە كارەبای نیشتمانی كەمی كردبوو.
هەر ئەمڕۆش تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دەستیان بە زیادكردنەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا كردەوە دوای ئەوەی هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكان ئاسایی بووەوە .
جێی باسە ساڵانە پێویستە پێش هاتنی وەرزی زستان چاكسازی لە كێڵگەكان كۆرمۆردا بكرێت.
باسنيوز
