پەکەکە گیان لەدەستدانی دەمهات عەگید و جەمیل ئامەدی لە چیای ئەزمەڕ راگەیاند

پەکەکە گیان لەدەستدانی دەمهات عەگید و جەمیل ئامەدی لە چیای ئەزمەڕ راگەیاند
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گیان لەدەستدانی دوو بەرپرسی خۆی لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چیای ئەزمەڕ لە باکووری سلێمانی راگەیاند.

کەمێک لەمەوبەر و پاش ئەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وردەکاریی هێرشەکەی چیای ئەزمەڕی ئاشکرا کرد، کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) باڵی سیاسیی (پەکەکە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و و تێیدا ڕای گەیاند، سەیدخان ئەیاس ناسراو بە (دەمهات عەگید) و ئەسەر ئرماک، ناسراو بە (جەمیل ئامەد) کە کەمئەندام بووە، کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها ئەوە راگەیاندراوە کە ئەو کەسانە بە هاوکاریی دەستێکی ناوخۆیی کە ئەوان بە نۆکەر وەسفیان کردووە، لە سلێمانی کراونەتە ئامانج.

هێرشەکە ئێوارەی ڕۆژی ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ئەنجام درابوو، بەڵام تاوەکوو ئەمڕۆ، هیچی لەبارەوە ئاشکرا نەکرابوو، هەرچەندە دوێنێ دووشەممە ٢١ی ئۆکتۆبەر، (باسنیوز) ئاشکرای کرد کە هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەوە ئەنجام دراوە و دەمهات عەگید یەکێکە لە قوربانییەکان.













باسنيوز
Top