محەمەد حەمیدی ١٣ ساڵان بە فڕۆکەی دژەتیرۆر لە دهۆکەوە دەهێندرێتە هەولێر و دواتر بۆ فەڕەنسا
پێشتر لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی محەمەد لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە هێندرایە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ دەوڵەتی فەڕەنسا هەماهەنگی کراوە و بڕیارە بە فەرمی لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولێرە بۆ چارەسەریی پێویست ڕەوانەی فەڕەنسا بکرێت.
محەمەد حەمید محەمەد، میرمنداڵێکی تەمەن سێزدە ساڵە و بەهۆی هێرشی فڕۆکەی تورکیاوە زۆر بە خەستی جەستەی سووتاوە و بەپێی زانیارییە پزیشکییەکان سوپای تورکیا لە هێرشەکاندا چەکی قەدەغەکراوی فسفۆڕیی بەکار هێناوە.
باسنيوز
