منداڵانی سۆران هاوکاریی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن
ناسح بەهائەدین سەرۆکی رێکخراوی ئاڤا شین، رايگەیاند: "بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی رۆژئاوای کوردستان، لە سەنتەری شاری سۆران کەمپینێکی یەک هەفتەییمان ڕاگەیاندووە، بەختەوەرانە هاووڵاتییانی دەڤەرەکە بە گوڕوتینەوە رووی تێدەکەن و هاوکاری دارای و پێداویستی دەبەخشنە ئاوارەکان".
گوتیشی: "ئەوەی پێی دڵخۆشین، جۆش و خڕوشی منداڵانی سۆرانە کە شانبەشانی گەورەکان و چین و توێژەکانی دەڤەرەکە روو لە سندووقی هاوکارییەکە دەکەن و یارمەتی دەبەخشن".
باسنيوز
