چوار سەرۆك شارەوانی دیکەی هەدەپە لەکار دوور خرانەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی١٠ی٢٠١٩ پۆلیسی توركیا هەڵیكوتایە سەر شارەوانی (ئێرجیش سەر بە وان، قایە پنار، كۆجەكۆی، بیسمیل سەر بە ئامەد) هەموو سەرۆك شارەوانییەكان لەکار دوور خراونەتەوە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراون.
ماڵپەڕی (T24)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، ئەو ٤ سەرۆك شارەوانییە، وەكوو هەموو سەرۆكە شارەوانییە دوورخراوەكانی دیکەی هەدەپە، تۆمەتی تیرۆریان دراوەتە پاڵ.
ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو ٤ سەرۆك شارەوانییە تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ كە پۆستی سەرۆكی شارەوانییان بۆ بەرژەوەندیی پەكەكە بەكار هێناوە و بە نهێنیش پەیوەندییان لەگەڵ پەكەكەدا هەیە.
لە دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ٣١ی٣ی٢٠١٩، ئەو سەرۆك شارەوانییانەی سەر بە هەدەپەن و دوور خراونەتەوە، بریتین لە:
- سەرۆكی شارەوانیی وان
- شارەوانیی ناوچەی ئێریش سەر بە وان
- سەرۆكی شارەوانیی ئامەد
- ناوچەی "قایە پنار"ی سەر بە ئامەد
- ناوچەی "كۆجەكۆی" سەر بە ئامەد
- ناوچەی "بیسمیل"ی سەر بە ئامەد
- ناوچەی "كولوپ"ی سەر بە ئامەد
- سەرۆكی شارەوانیی مێردین
- ناوچەی "نسێبین"ی سەر بە مێردین
باسنيوز
