لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی منداڵە بریندارەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوانەی فەڕەنسا دەکرێ
پاش ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو، محەمەد حەمید لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی تورکیا و تۆپخانەکانی وڵاتەکە بۆ سەر سەرێکانی، بریندار بوو کە بە ڕای شارەزایانی چەکی کیمیاوی، بەهۆی چەکی (فسفۆڕی سپی)ی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بریندار بووە، بۆ چارەسەر، لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی گەیەندرایە هەرێمی کوردستان.
کەمێکیش لەمەوبەر و بەپێی هەواڵێکی کەناڵی (کوردستان ٢٤)، ئەوە راگەیاندرا کە محەمەد لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ ڕەوانەی فەڕەنسا دەکرێت.
باسنيوز
