ترەمپ: واشنتن بەڵێنی بە کورد نەداوە بۆ 400 ساڵ پارێزگارییان لێ بکات

ترەمپ: واشنتن بەڵێنی بە کورد نەداوە بۆ 400 ساڵ پارێزگارییان لێ بکات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، سەرەڕای هەندێک پێشێلکاری، رێککەوتنی لەگەڵ تورکیا تایبەت بە ئاگربەست بەردەوامە. واشنتنیش بەڵێنی بە کورد نەداوە بۆ 400 ساڵ پارێزگارییان لێ بکات.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە کشانەوەی شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەکانی شەڕ بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، کورد بەشێوەیەکی زیرەکانە لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراو کشاونەتەوە و ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیش لە سووریا دەمێننەوە.
Top