کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ههولێر ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری پروشکە باران لە ناوچە شاخاویەکان و پلەکانی گەرماش لە نێوان 31 بۆ 22 پلەدا دەبن، سبەی سێشەممەش ئاسمان نیمچە هەوردەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ لە سلێمانی ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما لە نێوان 28 بۆ 18 پلەدا دەبن، سبەی سێشەممەش ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی نمەباران لەناوچەکانی باشوری پارێزگاکە و پلەکانی لەنێوان 27 بۆ 19 پلەدا دەبن.
کەشناسی باسی لەوەشکردوە، ئەمڕۆ لە دهۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاویەکان و پلەکانی گەرماش لە نێوان 28 بۆ 17 پلەدا دەبن، سبەش سێشەممەش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما لە نێوان 33 بۆ 20 پلەدا دەبن، سبەی سێشەممەش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
خەندان
