ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. دوو کۆڵبەری دیکە بوونە قوربانی
بەپێی هەوڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، شەوی یەکشەممە٢٠ی ١٠ی٢٠١٩، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری (کانی زەرد)ی سەردەشت تەقەی لە کاسبکاران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەست داوە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە "لوقمان ڕەشیدزادە" خەڵکی سەردەشت ڕاگەیەندراوە.
هاوکات لە سنوورەکانی سەوڵاوای سەر بە پارێزگای سنە کۆڵبەرێک بە ناوی "ستار ڕەحیمنژاد" بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە هەڵدێر بەر بووەتەوە و لاقی شکاوە.
باسنيوز
