پاسپۆرتی سلێمانی: 20 هەزار هاووڵاتی پاسپۆرتیان وەرنەگرتووەتەوە
ئهمڕۆ دووشهممه 21/10/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییهكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات، کە مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتیان کردووە تا ڕۆژی 17/10/2019، پاسپۆرتهكانیان تەواو بووە، بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان سەردان بکەن".
پاسپۆرتى سلێمانى ئاگادارى ئەو هاووڵاتییانەشد دەکاتهوه، کە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە بە زووترین کات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان، چونکە ئێستا 20 هەزار پاسپۆرتى هاووڵاتییان تەواو بووە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەیان.
له ئاگادارییهكهدا ئهوهش خراوهته ڕوو، دەوامى ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ى بەیانى تا 3ى دوای نیوەڕۆیە، ڕۆژانى پێنجشەممە تا کاتژمێر2ى دوای نیوەڕۆیە، پێویستە هاووڵاتى پێش کاتژمێر 1 ئامادە بێت، ئهمهش لەبەر ڕەچاوکردنى ڕێکخستنى کاروبارەکانیان.
