سۆران.. ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە ئاوارەکانی رۆژئاوای كوردستان دەکرێت
عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سۆران، رایگەیاند، دوای هێرشی توركیا و ئەم بارودۆخەی لە رۆژئاوای كوردستان هاتووەتە ئاراوە، پێشبینی ئەوە دەكەین كە لێقەوماوانی رۆژئاوایی كوردستان روو لە دەڤەری سۆرانیش بكەن، هەروەك لەلایەن ئەم خێزانانەی كە پێشتر هاتوونەتە ناوچەكەمان و تا ئێستا ماونەتەوە، پێیان راگەیاندووین كە خزم و ناسیاوەكانیان بە رێگاوەن بۆ هاتنیان بۆ دەڤەری سۆران".
گوتیشی: "بۆ ئەم مەبەستە خەریكین بە ئامادەكاری و رێكخستنەوەی كەمپی ئاوارەكانی (بانە زێوكە) لە سنووری رواندز، كە پێشتر ئاوارەكانی ئێزدی لێی نیشتەجێ بوون، شوێنی زیاتر لە 70 خێزان دەبێت، هەروەها لەگەڵ (UN) و رێكخراوە خێرخوازەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەت لە گفتوگۆ داین كە چۆن بتوانین پێشوازی لەو لێقەوماوانە بكەین و هاوكارییان بکەین".
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سۆران، ئەوەشی ئاشكرا كرد خەڵكی دەڤەری سۆران بە هەڵوێست و میواندۆستن و لە كاتی ئەمجۆرە رووداوانە چەندین ئاوارە و لێقەوماو لەخۆ دەگرن و شوێنیان بۆ دەكەنەوە و هاوكارییان دەكەن.
باسنیوز
