ئەڵمانیا: تورکیا یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە
ھایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە لێدوانێکی بۆ تەلەڤزیۆنی ZDF رایگەیاند، ئەڵمانیا لەو باوەڕەدایە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێك دژی ھێزە كوردییەكان ناڕەوایە و دژی یاسا نێودەوڵەتییەكانە، ئەوەی توركیا دەیكات داگیركارییە.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئێمە بەروونی ئەوەمان گوتووە کە دەستمان کراوە دەبێت بۆ گرتنە بەری هەر رێگایەک، بە سەپاندنی سزای ئابووریشەوە.
بەگوێرەی نوێترین راپرسی لە ئەڵمانیا، بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ باکووری سووریا، 91%ی ئەڵمانییەکان دژی فرۆشتنی چەکن بە تورکیا و 61% داوا دەکەن سزای ئابووری بەسەردا بسەپێت.
پێشتر ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی، بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، فرۆشتنی چەکیان بە تورکیا راگرت. هەروەها، ئەڵمانیا یەکێک بووە لە وڵاتە هەرە دیارەکانی جەنگی دژ بە تیرۆر و کاریگەری بەرچاوی هەبووە.
K24
