بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان: ئەمریکا لە ناوچەکە بکشێتەوە ناوچەی ئارام دروستنابێت
ئەمڕۆ لەژێر چاودێرییەکی چڕی ھێزی ئاسمانی، سەربازانی ئەمریکا کشانەوەی یەکجارییان لە رۆژئاوای کوردستان چڕترکردەوە. دوایین سەربازانی ئەمریکی بەدەیان ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری سەربازییەوە لە 16 سەربازگەی جیاوازی ئەمریکیەوە چوونە سەربازگەی قەسرۆکی نزیک تەلتەمر.
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەکاتێکدایە، مەزڵووم کۆبانێ، داوای لە ئەمریکا کردبوو لە ناوچەکە پێگەی خۆی بەهێزبکات تاوەکو هەژموونی رووسیا بەسەر ناوچەکەدا زاڵ نەبێت.
لەسەر رێگەی سەرێکانی کە لەژێر ھێرش و بوردومان و تۆپباران، زۆرترین زیان بە خەڵکەکەی گەیشتوە.
گەیشتنی داعش بۆ نزیک سنوورەکانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی بە فەرماندەیی ئەمریکا لێکەوتەوە کە کورد تێیدا شەڕکەری زەمینی و ئەوانیش ئاسمانی بوون و دواتر هاوپەیمانێتییەکە رۆژئاوای کوردستانیشی گرتەوە، کاتێکیش تورکیا بریاری ھێرشی سەر رۆژئاوای کوردستانیدا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە فەرماندەییەکەی ئەمریکایە تەنها بینەربوون و چارەنوسی ھاوپەیمان و ھاوبەشەکەیان دایە دەست قەدەر.
