ترەمپ: ئاگربەستەكە و نەوتەكەشمان زامن كرد

ترەمپ: ئاگربەستەكە و نەوتەكەشمان زامن كرد
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە نوێترین تویتیدا نووسیویەتی كە ئاگربەستەكەی ڕۆژئاوای كوردستان بە باشی دەڕوا و نەوتی ناوچەكەشیان زامن كردووە، كوردیش ناوچەیەكی نوێ بۆ خۆیان ئاوەدان دەكەنەوە.

ترەمپ لە زاری مارك ئێسپرانتۆ وه‌زیری به‌رگریی وڵاتەكەی گواستووەتەوە و نووسیویەتی "ئاگربه‌سته‌كه‌ به‌ جوانی خۆی ڕاگرتووه‌، هه‌ندێك پێكهه‌ڵپرژانی بچووك هه‌ن كه‌ به‌ خێرایی كۆتاییان هاتووه‌، ناوچه‌ی نوێش له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه‌ ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه‌".

دەشڵێ "سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌كان نه‌ له‌ ناوچه‌ی جه‌نگن نه‌ له‌ ناوچه‌ی ئاگربه‌ستیشن، ئێمه‌ نه‌وته‌كه‌شمان زامن كرد و سه‌ربازه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ ماڵه‌وه‌".

جێی باسە لە سایەی ئاگربەستە دووقۆڵیەكەی ئەمریكا و توركیا، كورد لە رۆژئاوای كوردستان كرایە قوربانی و ئەمڕۆ هێزەكانی توركیا و میلیشیا عەرەبە ئیسلامیە بەكرێگیراوەكان توانیان بە بێ تەقە بچنە ناو شاری سەرێ كانیەوە، دوای ئەوەی هێزەكانی هەسەدە و یەپەگە لەگەڵ خاچی سووردا شارەكەیان بەبێ چەك بەجێهێشت، ئەمەش لە كاتێكدایە توركیا و چەكدارە بەكرێگیراوەكانی بۆ ماوەی یازدە ڕۆژ هەموو هێزێكی خستەگەڕ و بە بۆمب و چەكی قەدەخەكراویش شارەكەی بۆردوومان كرد، كەچی نەیتوانی بە شەڕ دەستی بەسەردا بگرێت.












باسنيوز
Top