ئاگادارییه‌ك له كاره‌باى سلێمانییه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20/10/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری دانیشتوانی به‌كره‌جۆ ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر هەردوو فیده‌ری 160 و 161، لە گەڕەکەکانی کۆسەی چەم و عەواڵ و گوندی بابان، ئه‌مڕۆ پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 5ی ئێواره كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌یان نابێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو سه‌لامه‌تیی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتییان".
باسنيوز
