بازیان.. دوو كرێكار لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەست دا
عوسمان زیندانی، سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی بیناسازی رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 20/ 10/ 2019 لە شارەدێی بازیان دوو كرێكاری كورد بە ناوەكانی ( دلێر سەعید كەریم) لەدایكبووی 1981 و (محەمەد یادگار عەلی) لەدایكبووی 2000، لە كاتی كاركردن لە پرۆژەیەكی بیناسازیدا گیانیان لەدەست داوە و ئیستا بەدواداچوون بۆ هۆكاری گیان لەدەستدانیان دەکرێت".
گوتیشی: "وەك سەندیكای بیناسازی لیژنەمان ناردووە بۆ پزیشكی داد بەدواداچوونی ورد دەكەین بۆ ئەو روداوە دڵتەزێنە و لە سەلامەتیی شوێنی كاری كرێكاران دەكۆڵینەوە".
بەهۆی نەبوونی کەلوپەلی ئیمەنی و لە شوێنی کاری کرێکاران، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان دەیان حاڵەتی گیان لەدەستدانی کرێکاران ڕوو دەدات.
باسنیوز
