سۆران.. دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکاندا هاتووە: "ڕێکەوتی ١٥ی١٠ی٢٠١٩ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران لە بازگەی (زین وەرتێ) توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی ( ١.٩٩٧) یەک کیلۆ و نۆسەد و نەوەدو حەوت گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و بڕی (١.٥) یەک کیلۆ و نیو مادەی هۆشبەر لە جۆری (هێرۆین) و (٤٧٧) گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش) لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە خەڵکی شاری دهۆکن بەناوەکانی (ع.م.ح) و (س.ح.ی).
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە: "لە چالاکییەکیتردا لە ڕێکەوتی ١٦ی١٠ی٢٠١٩ لەلایەن بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانەوە تواندرا لە قەزای سۆران هاووڵاتییەکی ئێرانی بەناوی (ع.ع.ر) دەستگیر بکرێت و بڕی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (هێرۆین)ی پێوە گیرا، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بۆیە بەپێی یاسای (١٤)ی مادەی هۆشبەر پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک خرا و ڕەوانەی بەردەم دادگا کران".
باسنيوز
