شەڕی سوپای تورکیا و هەسەدە دەستی پێ کردەوە

سەرەڕای ئاگربەست، شەڕی سوپای تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) دەستی پێ کردەوە.

بەپێی هەواڵێکی (سکای نیوز)، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 20-10-2019، شەڕی سوپای تورکیا و هەسەدە لە شارۆچکەی سەرێ کانی، دەستی پێ کردەوە.

دەستپێکردنەوەی شەڕ لەلایەن سوپای تورکیاو لەکاتێک دایە، بەپێی رێککەوتنێکی تورکیا و ئەمریکا، تورکیا لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ ئاگربەستی راگەیاندبوو.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتن لەسەر وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، بۆ ئەوەی رێگا بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان بدرێ، لە سنووری تورکیا بکشێتەوە.

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.

باسنیوز
Top