بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە کەرکووک پۆلیسێک برینداردەبێت
مولازم محەممەد جاسم لە پۆلیسی نەژدە راگەیاند "بۆمبەکە لە نزیک خاڵێکی پشکنینی پۆلسی نەژدە لەژێر خۆڵ و خاشاک دانرابوو و لەڕێگەی مۆبایلەوە تەقێندراوەتەوە".
بریندارەکە کە تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە بۆ نەخۆشخانەی کۆماری لە کەرکووک گواستراوەتەوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
مولازم محەممەد دەشڵێت، ئێستا ھێزەکانیان لەو سنوورەن، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەدوای ئەنجامدەری ئەو کارەدا دەگەڕێن.
