تورکیا رێگری لە چوونەدەرەوەی خەڵک لە سەرێ کانی دەکات
هاونیشتمانییانی شاره‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان چه‌ند جارێك هه‌وڵیان داوه خۆیان بگه‌یێننه سه‌رێ كانی و بچن به ده‌م برینداره‌كانی ئه‌و شاره‌وه، بەڵام بە گوتەی خدر ئەحمەد سەبری کە هاونیشتمانی ناوچەکەیە، خەڵکی ناتوانن بچنە شارەکە، چونکە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن تەقەیان لێدەکەن، دەیان کوژن یان سەریان دەبڕن.
توركیا هه‌سه‌ده به پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه تۆمه‌تبارده‌كات، كاربه‌ده‌ستێكی رۆژئاوای کوردستانیش ده‌ڵێت، توركیا شكاندنی نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ چووه‌ته‌سه‌ر و ئێستاش گوێ به‌و ئاگربه‌سته نادات، ته‌نها ده‌وێت سه‌ربازه‌كانی پشوویه‌ك وه‌رگرن و شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
توركیا گرووپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی پێ كۆنترۆڵ ناكرێت، ئه‌وان لەسەر هێرشی ناوه ناوه‌ی خۆیان به‌رده‌وامن ئه‌مریكاش به‌په‌له و له‌ژێر گوشاردا له‌گه‌ڵ توركیا ئاگربه‌سته‌كه‌ی واژۆكردووه و داواكارییه‌كانی توركیا بهنهگۆڕدراوی ماونه‌ته‌وه.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر ئیدارەکەی و تورکیاش بۆ پێدانی دەرفەتێک بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئاگربەستیان واژۆکرد، کوردیش بۆ رەواندنەوەی شەڕ و ماڵوێرانی، ئاگربەستی پێباشە، بەڵام ئاگربەستەکە نەک هەر نەیتوانیوە ناوچەکە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان دووربخاتەوە، بەڵکو هەر لەسەرەتاوە شەڕی رانەگرت.
