حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی رۆژئاوا ده‌كات
توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، له ژێر ناوی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" له رۆژی 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 ده‌ستپێكرد و له چوارچێوه‌یه‌كی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، هێرشه‌كانی راگرتووه، به‌ڵام هه‌سه‌ده رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا توركیا پابه‌ندی ئاگربه‌ست نییه.
