د. محەمەد شوكری: یاسای وەبەرهێنان هەموار دەكرێتەوە
د. محەمەد شوكری گوتی: "سەرقاڵی ئامادەكاری و گفتوگۆین بۆ ئەوەی یاسای وەبەرهێنەران لە كوردستان هەموار بكرێتەوە، بۆ ئەمەش پرس و رای زۆر كراوە و ئالیەتی شێوەی گۆڕانكاری لە یاساكە دیاری كراوە و بڕیارە دوای تەواوكردنی، بنێردرێتە ئەنجومەنی وەزیران و لەوێشەوە بۆ پەرلەمانی وكردستان، بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر هەمواری یاساكە بدرێت".
ناوبراو ئەوەشی خستە روو، هەمواركردنەوەكە لە بەرژەوەندیی كەرتی وەبەرهێنانی كوردستان دەبێت لە پێناوی بەهێزكردن و برەودان بە وەبەرهێنان لە كوردستاندا، بە تایبەت شێوەی مۆڵەت و هاوردە و مامەڵەكردن لەگەڵ وەبەرهێنەران و پرسی بەهێزكردنی دامەزراوەكانی وەبەرهێنان، بۆ ئەوەی لە كابینەی نوێی حكوومەتدا گەشەی زیاتر بە كەرتی وەبەرهێنان بدرێت.
