رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه له هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی به ڕۆژنامه‌ی (گاریان)ی به‌ریتانی ڕاگه‌یاندووه رێکخراوەکە گرته‌ی ڤیدیۆیی بەرکەوتنی ژمارەیەک هاووڵاتی بە تایبەت منداڵ، بە چەکی کیمیایی، دەست کەوتووە.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه، كه ئه‌وان وه‌ك ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌وستن و لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهاتنی هه‌ر جۆره چه‌كێكی كیمیایی له رۆژئاوای کوردستان، دەکەن.
هەروەها به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی ئه‌مریكا لە لیدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (Foreign Policy) بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە پشتڕاست دەکاتەوە.
هەر لەو بارەیەوە، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشووی سوپای به‌ریتانیا له یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه چه‌كی كیمیایی و بایه‌لۆجی، به ڕۆژنامه‌ی (تایمز)ی وڵاتەکەی ڕاگه‌یاندووە، جۆری برین و سووتانه‌كان، كه له وێنه و ڤیدیۆكان به جه‌سته‌ی منداڵه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، دەریدەخەن چەکی کیمیایی و فسفۆڕی لە دژی رۆژئاوای کوردستان بەکار هاتووە.
رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.
باسنيوز
