لە باوەنوور كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەندرا

لە باوەنوور كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەندرا
هاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، لە شارەدێی باوەنووری سەر بەقەزای كەلار، كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەندرا.

هەژار سۆفی، سەرپەرشتیاری كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان لە شارەدێی باوەنوور، ڕايگەیاند: "بەمەبەستی هاوكاریكردنی برا و خوشكەكانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان، هاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، لە شارەدێی باوەنوور كەمپینێكمان بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاندووە".

گوتیشی: "شوێنی سەرەكی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان لە بینای بازاڕی هاوچەرخە لە شارەدێیەكەدا و تیمی گەڕۆكیشمان بۆ ناو گەڕەك و كۆڵانەكان هەیە".

ئاماژەی بەوەش دا: "لە كەمپینەكەدا جلوبەرگ و پارە و خواردنی وشكە و پێداویستیی خواردن دروستكردن و پێداویستیی خەوتن و منداڵان كۆ دەكرێتەوە".

هەتا ئێستا لە شارەکانی کەلار، خورماتوو، هەڵەبجە و ئاکرێ کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندراوە.











باسنيوز
Top