ادەی کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکانی ناو هاوپەیمانیی کوردستانی ئاشکرا دەکات

ادەی کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکانی ناو هاوپەیمانیی کوردستانی ئاشکرا دەکات


بڕیارە رۆژی دووشەممەی ئەم ھەفتەیە لایەنە سیاسییەکانی ھاوپەیمانیی کوردستانی لە شاری سلێمانی کۆ ببنەوە.

شوان محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان، لەمبارەوە راگەیاند: "کۆبوونەوەی داھاتوومان رۆژی دووشەممە٢١ی١٠ی٢٠١٩ لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری سلێمانی دەبێت".

لەبارەی مەبەستی کۆبوونەوەکە گوتیشی: "کۆبوونەوەکە بۆ دانانی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستانییە".

لەبارەی دانانی کاندیدەکانەوە گوتی: "لەسەر میکانزمێک گەشتووینەتە ڕێککەوتن و ھەنگاوی باش نراوە و لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی دابەشکردنی کاندیدەکان دەدەین".

ھاوپەیمانیی کوردستانی بە ٩٦ کاندید بۆ سێ پارێزگای (نەینەوا، کەرکووک و دیالە) بەشداری ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکات.











باسنیوز
Top