مه‌زڵووم عه‌بدی هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست خسته‌ڕوو
مه‌زڵووم عه‌بدی راشیگه‌یاندووه، راگه‌یاندنی ئه‌و ئاگربه‌سته، به‌هۆی به‌رخودان و تێكۆشانی شه‌ڕڤانانه‌وه بووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مایك پێنس, جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، رێككه‌وتوون.
ماوه‌ی 9 رۆژه توركیا، له ژێر ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی" هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاندووه و ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكى 13 خاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئاگربه‌ستی راگه‌یاند.
