وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتین كه یه‌په‌گه له ناوچه‌كه بكشێته‌وه
هه‌روه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێر كرایه‌وه نه‌ك وه‌ستاندنی یه‌كجاره‌كی، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان بدرێت.
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، چه‌كی قورسی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌كه بكشێندرێتهوه و پێگه‌كانیشیان به ته‌واوی خاپوور بكرێن".
گوتیشی: "ئامانج له‌و رێككه‌وتنه بۆ راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارامه به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر و درێژایی 444 كیلۆمه‌تر تا ده‌گاته سنووری عێراق".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات به‌رده‌وام ده‌بن.
